خەواڵوبوون لەكاتی ڕۆژدا نەخۆشی لەبرچوونەوەی لێدەكەوێتەوە

جیهان

11/09/2018‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان لە یەكێك لە لێكۆڵینەوە نوێیەكاندا ئەوەیان سەلماند، كە زیاد بوونی خەواڵویی لە كاتی ڕۆژدا ئەنجامێكی باشی نابێت‌و وەك سەرەتایەك بۆ نەخۆشی زەهایمەر دەستنیشاندەكرێت بەتێپەڕبوونی كاتەكانی ژیانیش زیاتر دەبێت.

ئەم نەخۆشیە كاریگەری لەسەر ۵.۷ ملیۆن كەس كردووە لە وڵاتی ئەمریكا و ئەم ڕێژەیەش پێشبینی دەكرێت زیاتر ببێت, بەڕێژەیەكی زیاتر كاریگەری لەسەر گەنجان هەیە.

شارەزایان دەڵێن تا ئێستا هۆكاری ئەو خەواڵوبوونە لە كاتی ڕۆژدا نەزانراوە ، بەڵام ئەوەیان سەلماندووە خەواڵوبون لەڕۆژدا هۆكارێكی سەرەكییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر (بیرچوونەوە).

ژمارەیەك لە هۆكاری مەترسی توشبوون بە زەهایمەر دۆزراوەتەوە، كە باوترین هۆكار بریتییە لە تەمەن  ، زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی زەهایمەر دەبن تەمەنیان لە 45 ساڵ بۆ سەرەوەیە ، لە دوای تەمەنی ۸۵ ساڵی ئەگەی توشبون بەم نەخۆشییە زیاتر دەبێت.

هۆكاری بۆماوەیی یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی توشبون بە نەخۆشی زەهایمەر بەجۆرێك، كە ئەگەر كەسێك پێشتر لەناو خێزانەكەدا زەهایمەری هەبوبێت ئەوا منداڵەكانی بەهەمان شێوە توشی ئەونەخۆشییە دەبن.
 
هەروەها بەگوێرەی دوایین توێژینەوە ڕێجیم كردن یەكێكیترە لەهۆكارەكانی توشبون بە نەخۆشی زەهایمەر چونكە بەهۆی دابەزاندنی كێشەوە چالاكییە جەستەییەكان دەوەستێت و خەواڵوبون زیاد دەبێت 

وەرگێڕان: هێڤار عومەر ‌