ئەو خۆراكانەی بە هاوڕێی پێست دادەنرێت

هەمەڕەنگ

11/09/2018‌ 649 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرن ئەو بەرهەمە خۆراكییانەی، كە یارمەتی پێست دەدەن تا بە جوانترین شێوە دەربكەوێت و بدرەوشێتەوە.

ئەو خۆراكانەی، كە سودێكی زۆر بە پێست دەگەیەنن پێویستە بڕی گونجاو لە ئۆمێگا ۳ و ئۆمێگا 4 ی تێدابێت، هەروەها ڤیتامین ئی و ماددە دژەئۆكسانەكانی تێدابێت.

ئەو كەسانەی، كە كێشەی پێستیان هەیە پێویستە خۆراكە چەورەكان زیاتر بخۆن،  بەڵام بە ڕێژەی گونجاو وە یەكێك لەو خۆراكانەی زۆر سودبەخشە بۆ پێست ، ماسییە چەورەكانە.

لێكۆڵینەوەكان دەڵێن ماسی چەور توانای پاراستنی پێستی هەیە لەنەخۆشییەكان بەتایبەت شێرپەنجەی پێست.

گوێز یەكێكیترە لەو خۆراكانەی سودی تەواو بە پێست دەگەیەنێت، چونكە گوێز سەرچاوەیەكی سەركی ئۆمێگا ۳ و ئۆمێگا 4 ، بەهۆی ئەوچەورییەی لە پێكهاتەكەیدا هەیە بەهەمان شێوەی ماسی چەور سود بە پێست دەگەیەنێت.

گوڵەبەڕۆژە بەیەكێكیتر لەخۆراكە بەسودەكان دادەنرێت بۆ پێست، چونكە جۆرە زەیتێكی چەور لە پێكهاتەكەیدا هەیە، هەروەها ڤیتامین ئی لە پێكهاتەكەیدا هەیە كا بۆ پێست بەسود.

ئاڤۆگادۆ یەكێكە لەو میوانەی، كە سودی زۆر بە پێست دەگەیەنێت ، بەهۆی بونی ڤیتامین ئی لە پێكهاتەكەیدا توانای هەیە تەندروستی پێستت باشتر بكات.

زەیتی زەیتون یەكێكیترە لەبەسودترین خۆراكەكان بۆ پێست وە ڕێگری لەوشكبوونەوەی پێست دەكات ، چای سەوز بەگشتی سودێكی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و بەتایبەت پێست، چونكە ماددەی دژەئۆكسێن لە پێكهاتەكەیدا هەیە .

هەروەها ئاو خواردنەوە سودێكی زۆر بە پێست دەگەیەنێت ، زۆربەی سیستمەكانی لەش ڕێكدەخات، هەروەها توانای پاراستنی خانەكانی پێستی هەیە لەهۆكارەدەرەكییەكان كە لەوانەیە زیان بە پێست بگەیەنن.
 
چۆكلێتە تۆخەكان و بەتایبەت ئەوانەی بڕێكی زۆر لەكاكاو یان تێدایە سودێكی زۆر بە پێست دەگەیەنن .

وەرگێڕان: هێڤار عومەر ‌