ئەو خوانەی واتلێدەكەن تەمەنت خێراتر بڕوات

هەمەڕەنگ

11/09/2018‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سروشتی مرۆڤ بەجۆرێكە، كە ڕۆژانە خوو بەكۆمەڵێك حاڵەت و دیاردەوە دەگرێت و كۆمەڵێك لەو خووانە واتلێدەكات ژیانت بەئاسانتر بڕوات و هەست بەوەبكەی ، كە تەمەنت خێراتر تێدەپەڕێت.

یەكێك لەوشتانەی واتلێدەكات خێراتر ژیانتبڕوات ئەوەیە، كە هەمیشە خەمۆكی و گیروگرفتەكانت پشتگوێ بخەی بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە ئارامی و ئاسودەیی بكەی لەژیاندا، بەمەش مێشك زیاتر چالاك دەبێت‌و تەمەن خێراتر تێدەپەڕێت.

كۆمەڵێك كەس خویەكیان هەیە، كە ڕۆژانە بە بەردەوامی كرێمی پێست بەكاردەهێنن بۆ دەست و دەموچاو بەتایبەت لێكۆڵینەوەكان دەڵێن گرنگ نییە ڕۆژانە لەدەرەوەبیت‌و تیشكی خۆر لەپێستت بدات، بەڵام پێویست و گرنگە، كە كرێمی تایبەت بە پێست بەكاربهێنرێت ڕۆژانە و ئەمەش هۆكارە بۆ ئاسودە بوون و وا لە مرۆڤ دەكات خێراتر تەمەنی تێپەڕێت.

جگەرەكێشان یەكێكیترە لەو خوانەی، كە واتلێدەكات تەمەنت خێراتر بڕوات ، چونكە جگەرە كاریگەری لەسەر پێست دەبێت و وات لێدەكات گەورەتر لە تەمەنی خۆت دەربكەویت، هەروەها كاریگەری لەسەر بەشەكانی ناوەوەی جەستە هەیە و پیربونی ئەوانیش خێرادەكات.

هاوڕێیەتی نێوان كوڕان و كچان و چوونەدەرەوەیان وا دەكات گەنجان زیاتر هەست بە دڵخۆشی و ئارامی بكەن و بەمەش تەمەنیان خێراتر تێدەپەڕێت.

قاوە خواردنەوەی ڕۆژانەی یەكێكیترە لەو خوانەی، كە لە زۆرێكماند ا هەیە ، زۆر كەس قاوەخواردنەوە بە بەشێكی گرنگی ڕۆژەكەیان دادەنێن ، قاوەخواردنەوە كاردەكاتەسەر هۆرمۆنەكانی لەش و ڕێگری لە مانەوەی مرۆڤ دەكات بەگەنجی، بۆیە بەیەكێك لەو خوانەدادەنرێت، كە واتلێدەكات, خێراتر تەمەنت بڕوات.

خواردنەوە كحولییەكان لەكاتی نانخواردندا بەیەكێكیتر لەو خوانە دادەنرێت، بەكارنەهێنانی چاویلكە بەتایبەت لەكاتی شۆفێریكردندا كاریگەری لەسەر تەندروستی چاو دەبێت، هەروەها بەكارهێنانی چاویلكە ڕێگری دەكات لەدروست بوونی هێڵە چرچەكانی دەوروبەری چاو ، بۆیە بەكارنەهێنانی دەبێتە هۆی پیربون و خێراتر ڕۆشتنی تەمەنت.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر