شارپرێس:
هەزاران سكەی ئاڵتونی سەردەمی ڕۆمانی لەژێرزەمینی شانۆیەكدا دۆزرایەوە.
شوێنەوارناسانی لە ڕۆما لێكۆڵینەوە لەو لیرە ئاڵتونییانە دەكەن، كە لە شانۆیەكی كۆندا دۆزراوەتەوە لە باكووری ئیتاڵیا.
ئەم دراوە ئاڵتونییانە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی و لە گۆزەیەكی قوڕیندا لەژێرزەمینی شانۆی كرۆسینی لەكۆمۆ باكووری میلان دۆزراوەتەوە.
وەزیری كەلتوری ئیتاڵیا ئەلبێرت بۆنسۆلح لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی: "ئەوان تا ئێستا دڵنیا نین لەباگراوەندی مێژووییو كەلتوری ئەو لیرە دۆزراوەتەوە و ئەو شوێنەی، كە لێی دۆزراوەتەوە سەلمێنراوە ڕاستەقینەیە".
هەروەها وتیشی "شانازییەكی زۆر دەكەم بەم دۆزینەوەیەو مێژووی وڵاتەكەمان بەو هۆیەوە زیاتر پێش دەكەوێت".
میدیاكانی ئیتاڵیا نرخی دۆزراوە مێژوییەكە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێننو لێكۆڵینەوەی زیاتریش لەمێژووەكەی دەكرێت.
وەرگێڕان: جوانە عەزیز