شارپرێس:
خانمان زیاتر لەپیاوان پێدەكەنن بەڵام ئەم جیاوازییە نامێنێت كاتێك هەمان رۆڵیان دەبێت.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، كە زانكۆی یاڵ بڵاویكردووەتەوە، ڕاستە خانمان زیاتر پێدەكەنن، بەڵام لە كاتێكدا هەمان ڕۆڵو كاریان هەیە ئەم جیاوازییە رەگەزییە بوونی نامینێت.
هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكان زانایان ئەویان دەرخستووە، كە جیاوازییەكەی زۆر هەیە لە ڕێژەی ئەوەی، كە پیاوان كەمتر پێدەكەن، چونكە ئەوە دەكەوێتە سەر كەسەكە خۆی و ژینگەو كلتورەكەیو تەمەنی، كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو یاسایانە، كۆمەڵگە بۆ پیاوان و خانمانی داناوە.
هەرچەندە ئەم جیاوازییە بوونی هەیە ، بەڵام ئەم ڕێژە بەپێی كەسەكان لەشوێنیكەوە بۆ شوینیكی تر بە پێی دابو نەریت كەلتور دەگۆرێت.
لەكاتیكدا ڕێژەییە ئەو خانمەنەی، كە پێدەكەنن لە ئەمریكا و كەنەدا ڕێژەییەن زۆرتر بە بەراورد بە ئەفریقا ئەمریكییەكان، كە ڕێژەی ئەو خانمانەی، كە پیدەكەن یەكسانە بە پیاوان.
هەروەها خانم زەردەخەنە وەك ڕیگەیەك بەكەردەهێن بۆ نەمانی نا ئارامی و باشتركردنی كەشوهەوای ئەو شوێنەی كە لێی دەمێننەوە.
وەرگێڕان: جوانە عەزیز