هاری كین دەكرێتە دەرەوەی بازنەی پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا

وەرزش

11/09/2018‌ 225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاری كینی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، كرایە دەرەوەی پێكهاتەی هەڵبژاردەی بۆ یاری بەرانبەر هەڵبژاردەی سویسرا.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەیارییەكی وردی رووبەڕووی هەڵبژاردەی سوریسرا دەبێتەوە، كە لەو یارییەدا هاری كین‌و كاپتنی هەڵبژاردە ئینگلیزییەكە بەشداری ناكات.

گاریس ساوسجیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هاری كینی لەپێكهاتەكە دوورخستووەتەوە، ئەوەش بۆ پارێزگاریكردن لەو یاریزانە، بۆ ئەوەی تووشی پێكان نەبێت، كە لەقاچی ئازار هەبووە.

هاریی كین، تەمەنی 25 ساڵەو یاری بۆ یانەی تۆتنهام دەكات، كە تائێستا 61 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامداوەو لەیارییەكانیش ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح