بەرشەلۆنە چاوی لەسەر یاریزانێكی بەرازیلییە

وەرزش

11/09/2018‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە چاوی لەسەر یاریزانێكی لاوی بەرازیلییە، بۆ ئەوەی لەوەرزی گواستنەوەی داهاتوو بكرێت.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە بەم دوایانە گرنگی بەتواناكانی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی فلامینگۆ لۆكاس باكیتا دەدات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی داهاتوو ئەو یاریزانە بەرازیلییە بكرێت، چونكە ئاستێكی بەرز لەیارییەكان پێشكەش دەكات.

باكیتا بەم دوایانەش لەیارییەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل دەركەوتووەو لەو یارییانەش دەركەوتووە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە.

لۆكاس باكیتا تەمەنی 21 ساڵەو خاوەنی توانایەكی بەهێزی جەستەییە، كە بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی ئەو یاریزانە بكرێت.

هـ ـ ح