ئەنریكی مۆدریچ بە باشترین یاریزانی جیهان نازانێت

وەرزش

11/09/2018‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لویس ئەنریكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا رەتیكردەوە، كە لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید كاندید بكات بۆ باشترین یاریزانی جیهان.

لویس ئەنریكی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە هەرگیز لۆكا مۆدریچ بە باشترین یاریزانی جیهان نازانێت، بۆیە كاندیدی ناكات بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە.

راهێنەرە ئیسپانییەكە راشیگەیاند، كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بارشترین یاریزانی جیهانەو جەختیكردەوە، ئەوە لای ئەو هەرگیز ناگۆڕێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، مۆدریچ یەكێكە لەكاندیدەكانی بردنەوەی نازناوی خەڵاتی باشتریت یاریزانی جیهان، بۆ وەرزی رابردوو، لیۆنێل میسیش لەناو كاندیدەكان نییە.

هـ ـ ح

بەپەلە