نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

11/09/2018‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، ك نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 21 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.54 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی خاوی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 54 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 77.37 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان چەند نزمبوونەویەكی لەسەر یەكی تۆماركرد، بەڵام لەهەفتەیە بەرهەمی ئەمریكا رووی لەكەمبوونەوە كردەوە.

هـ ـ ح