وه‌رگێڕانى : لوقمان حاجى قادر
لوتكه‌ى
تاران كه له (7/9/2018) به‌سترا و هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكه‌كانى ڕووسيا و توركيا و
ئێران و كۆكرده‌وه ، هه‌رگيز به‌دوور نه‌بوو له جياوازى ديد و بۆچوون ، ئه‌مه‌ش له‌ژير
سايه و سێبه‌رى جياوازى ديددگاى ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته‌دا جێگه‌ى سه‌رسوڕمان نييه
و به كارێكى ئاسايى هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه :
كات
ئه‌مه‌ش به
ڕوون و ئاشكرايى له گرێدانى لوتكه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ناكرێت
خاڵه هاوبه‌شه‌كانى نێوان ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته فه‌رامۆش بكرێن و له‌سه‌رووى هه‌مووشيانه‌وه
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه گه‌ل و ڕژێمه‌كانيان ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه ، لێره‌وه ده‌كرێت
ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه بدۆزينه‌وه كه ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته به‌يه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه
و پاڵنه‌ريشيانه بۆ گفتوگۆكردن و تێپه‌ڕاندنى به‌ربه‌سته‌كان و گه‌يشتن به
ديدگايه‌كى هاوبه‌شى نێوانيان.
هه‌ڕه‌شه‌كان
:
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ى له تاران گرێدرا بۆ ووتوێژ بوو سه‌باره‌ت به پارێزگاى ئيدلبى سوريا و چۆنييه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له‌و شاره‌دا بڵاوبوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌شن بۆسه‌ر پارێزگاكانى ده‌وروبه‌ر و خودى توركيا و بنكه سه‌ربازييه‌كانى ڕووسيا له كه‌نارى سوريا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى دوا په‌ناگه‌يانه له سورويا ، مه‌ترسى هه‌ره‌گه‌وره‌ش بوونى گروپى چه‌كدارى تيرۆرستييه له نێو گرو‌په چه‌كداره‌كانى سووريادا و هه‌موو جيهانيش به قسه و له‌به‌ر مه‌ترسيداريان ده‌يانه‌وێت له‌ناويان به‌رن ، لێره‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئيدلب چه‌ند گرنگه بۆ هه‌مووان.
ناكۆكييه‌كه ئه‌مڕۆ له نێوان ڕووسيا و ئيران له لايه‌ك
و له‌گه‌ڵ توركياش له لايه‌كى تره‌وه له ئارادايه ، توركيا ده‌يه‌وێت گرو‌په
چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان ريشه‌كێش بكات له ئيدلب و به‌لاى گروپه‌چه‌كداره‌كانى ديكه‌دا نه‌چێت ، به‌و مه‌به‌سته‌ى
گرو‌په چه‌كدراه‌كانى ديكه (گرو‌په ميانه‌ڕه‌وه‌كان) هه‌ر له ژێر كۆنتڕۆڵى خۆي‌دا بمێننه‌وه و ئه‌ردۆگانيش
هه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وێت كه له لوتكه‌كه‌ده‌دا ڕايگه‌ياند ووتى " من يه‌قينى ته‌واوم
هه‌يه كه ڕاگه‌ياندنێكى له‌م جۆره ( هه‌ر كاتێك بێته‌دى) ده‌بێته گرنگترين ئه‌نجامێكى
ئه‌و لوتكه‌يه".
ئه‌ردۆگان له‌وه‌ش زياترى گووت " تا ده‌سته‌به‌ركردنى
يه‌كيه‌تى سياسى و جوگرافى سوريا ، توركيا له سوريا ده‌مێنيته‌وه و ڕێگه‌ش به
بوونى تيرۆرستان ناده‌ين له نزيك سنووره‌كانمان".
به‌شى دووه‌مى ڕاگه‌ياندنه‌كه‌ى ئۆ‌ردۆگان له ديارترين
ئه‌و خاڵانانه كه ده‌كرێت ئێران و ڕووسيا له سه‌رى كۆك و ته‌بابن ، چونكه هه‌موو
ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ده‌يانه‌وێت تێكشكاندنى تيرۆره له سووريا و گێرانه‌وه‌يه‌تى
بۆ دۆخى پێشووى كه ئاشتى و ئارامى تيايدا به‌رقه‌رار بوو و ئه‌م ئاراميه‌ش ڕه‌نگيدانه‌وه‌ى
هه‌بوو به‌سه‌ر به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌وه، له‌مه‌شياندا توركيا سوودمه‌ندى يه‌كه‌مه
به‌و پێيه‌ى به درێژايى(911) كيلۆمه‌تر سنورى هاوبه‌شى هه‌يه له‌گه‌ل سوريادا.
له‌م سۆنگه‌يه‌شه‌وه ، ئه‌وه‌ى ڕووس و ئێرانييه‌كان له
سووريا ده‌يكه‌ن ڕاسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندى توركيادايه ، له‌ولاشه‌وه ناكۆكى
توركيا له‌گه‌ل ڕ‌ژێمى سوريادا هه‌ر به‌رده‌وامه ، دووريش نييه له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆ
و دانووستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت ، جا له دواى زاڵبوونى سورويا به‌سه‌ر 95% خاكه‌كه‌يدا
، توركيا هيچ چاره‌ى نييه و هه‌ر ده‌بێت چاره‌سه‌ره سياسييه‌كه قبوڵ بكات و له
ئاينده‌شدا و بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى كه به‌خێر و چاكه
به‌سه‌ر هه‌ردوو ووڵاتدا ده‌شكێته‌وه ، ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ل ڕ‌ژێمى سوريادا
بكات.
شتێكى ديكه هه‌يه و پێمان وايه توركيا لێى ده‌ترسێت ئه‌ويش
دۆخى ڕوودانى هێرشێكى ووشكانى و ئاسمانييه بۆسه‌ر ئيدلب ، پرسى ئاواره‌كانه له
لايه‌ك و توندره‌وه‌كانيش له لايه‌كى تره‌وه ، سه‌رۆكى توركيا ڕاشيگه‌ياند كه
ووڵاته‌كه‌ى توانستى له‌خۆگرتنى په‌نابه‌رى سوورى زياترى ديكه‌ى نه‌ماوه كه
ژماره‌يان له وولاته‌كه‌يدا ده‌گاته 3,5 مليون په‌نابه‌ر.
له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه ، دڵه‌ڕاوكێى ئه‌ردوگان بۆ
تێكشكاندنى توندڕه‌ووه‌كان پاساوى خۆى هه‌يه ، چونكه له ترسى ليدانى سوپاسى
سوريا و هاوپه‌يمانه‌كانى هه‌ڵدێنه ناو سنوره‌كانى توركياوه ، به‌و پێێه‌ى سوپاى
سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانى شێلگيرن له‌سه‌ر ڕيشه‌كێشكردنى تيرۆر له ئيدلب ، بۆيه
ئه‌ردۆگان جگه له هاوكاريكردن هيچى ديكه له‌ده‌ست نايه‌ت و له‌ژێر سايه‌ى ئه‌و
فشاره سياسييانه‌ى به‌ده‌ستييانه‌وه ده‌ناڵێنيت ، ته‌رازووى هێزه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى
ئه‌ودا ناشكێته‌وه و به‌لاى ئه‌ودا لاسه‌نگ ده‌بێت ، بۆيه كه‌له‌ڕه‌قى ئه‌ردۆگان
له‌م ڕووه‌وه هيچ سوودێك به خۆيى و ووڵاته‌كه‌ى ناگه‌يه‌نێت كه له‌ژێر بارگرانى
فشاره ئابوورييه‌كاندا ده‌ناڵێنيت.
پرسى دووه‌م كه ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته له تاران كۆده‌كاته‌وه ، هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكان بۆسه‌ر هه‌رسێكيان، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ئه‌ردۆگانيان خه‌جاڵه‌ت كرد و تاڵاويان به‌گه‌رودا كرد دواى ئه‌وه‌ى هاوپه‌يمانێكى ستراتيژى ئه‌مه‌ريكا بوو ، ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌و فشاره ئابوروييانه‌ى خستوونيه سه‌ر توركيا و ئابوورى توركياشى تووشى زه‌ره‌ر و زيانى گه‌وره كردووه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه هۆكارێكيش بوو بۆ دابه‌زينى به‌هاى ليره‌ى توركى له به‌رامبه‌ر دۆلاردا ، هه‌مان شتيش به‌رامبه‌ر ڕووسيا و ئێران كرا كه ئه‌مه‌ريكا فشارى ئابوورى گه‌وره‌ى خستۆته‌سه‌ريان و سزاى ئابوورى داون و به‌شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌خۆش كاريگه‌ريى له‌سه‌ر ئابوورى هه‌ردووك ووڵات و ڕياڵ و ڕۆبڵيش دروستكردووه.
سه‌ربارى ئه‌و ململانييه بلۆكبه‌ندييه‌ى نێوان ئه‌مه‌ريكا
و ڕووسيا و هه‌وڵه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌پاندنى وويستى خۆى به‌سه‌ر
ئه‌ردۆگاندا و گێرانه‌وه‌ى توركيا بۆ ناو جوغزى ده‌سه‌ڵاتى خۆى و ڕێلێگرتنيشى له
خۆهاويشتنه ناو باوه‌شى ئێران و ڕووسياوه كه به‌ديهێنانى ئه‌مه‌ش قورسه و
ئاسان نييه به هۆى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ستراتيژييه‌ى كه (به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه)
ئێران و توركيا به‌يه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه و ناكرێت ده‌ستى بۆ ببرێت.
هه‌ڕه‌شه‌ى دابه‌شكارى كه واشنتۆن له ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى كورده‌كانه‌وه‌به هه‌موو هێز و توانستى خۆى هه‌وڵى بۆ ده‌دات و له عێراق و سووريا به‌م ئاراسته‌يه كار ده‌كات ، ده‌كرێت بڵێێن كه ئه‌و پڕۆسه‌يه شكستى پێهێنراوه ، به‌ڵام ئه‌مه واتاى ئه‌وه نييه كه مه‌ترسييه‌كانى نه‌ماون ، له‌ولاشه‌وه پرسى دابه‌شكارى هێڵى سوره بۆ ڕووسياكه هاوپه‌يمانى ستراتيژى سورييايه و ده‌روازه‌شيه‌تى به‌ره و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، هێڵى سووريشه بۆ توركيا كه به‌دواى هاوبه‌شێكدا ده‌گه‌ڕێت يارمه‌تى بدات بۆ ڕێگرتن له كورده‌كان كه له‌سه‌ر سنووره‌كانى بڵاوببنه‌وه و ده‌وڵه‌تێكى تايبه‌ت به خۆيان دابمه‌زرێنن ، ئه‌مه‌ش به مه‌ترسى داده‌نرێت بۆ سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا ، له‌مه‌شه‌وه هاوكارى نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به چاكه بۆ هه‌رسێكيان ده‌گه‌ڕێته‌وه ، بۆيه ئه‌كه‌ر ئاشتييان بوێت ئه‌بێت ئه‌مه بكه‌ن و ئه‌و ململانێيه خوێناويه‌ش كۆتايى پێ بێنن كه ده‌يه‌ها ساڵه به‌رده‌وامه.