شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لوکاس باکیتای
ئەستێرەی یانەی فلامینگۆ بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایگەیاندوە "ئیدارەی یانەی
بەرشەلۆنە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو لوکاس باکیتای بەڕازیلی و
ئەستێرەی لاوی یانەی فلامینگۆ بگوازنەوەی بۆ ڕیزەکانیان".
لوکاس باکیتای تەمەن ٢١ ساڵ لەدوا یاری هەڵبژاردەی بەڕازیل
بەرامبەر ئەمەریکا بەشداریکرد و توانی سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا بەلای
خۆیدا ڕابکێشێت.
هـ ـ ر