ڕیاڵ مەدرید بەباشترین یانەی ئەوروپا هەڵبژێردرا

وەرزش

11/09/2018‌ 547 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەلایەن یەکێتی یانەکانی ئەوروپاوە بە باشترین یانەی کیشوەری ئەوروپا هەڵبژێردرا بۆ ساڵی ٢٠١٨.

پێگەی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندوە "یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ساڵی ٢٠١٨ەو بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک بە باشترین یانەی ئەوروپا هەڵبژێردرایەوە".

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەداوە "بەهۆی ئەنجامە باشەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨ و بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ جاری ١٣هەمین لە مێژووی خۆیدا، یانەی شاهانە بە باشترین یانەی ئەوروپا هەڵبژێردرا".


ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی ڕابردووی خولی ئەوروپا توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی بەدەستهێنا، جگە لەوەی لە خولی یانەکانی ئیسپانیا توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.
هـ ـ ر