كۆریای باشوور هاوردەكردنی نەوتی لە ئێرانەوە بە تەواوی راگرت

جیهان

11/09/2018‌ 1443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆریای باشوور هاوردەكردنی نەوتی لە ئێرانەوە بە تەواوی راگرت، دوای ئەوەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ 194 هەزار بەرمیل نەوتی لە ئێرانەوە هاوردەكردووە.

ئاژانسی Bloomberg بڵاویكردەوە، كۆریای باشوور هاوردەكردنی نەوتی لە ئێرانەوە بە تەواوی راگرتووە، ئەوەش بەهۆی گوشارەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە چوارچێوەی سزاكانی ئەو وڵاتەدا كە بەسەر تاراندا سەپاندوویەتی.

بەپێی ئاژانسەكە، مانگی تەمووزی ئەمساڵ كۆریای باشوور 194 هەزار بەرمیل نەوتی لە ئێرانەوە هاوردەكردووە، بەڵام لە مانگی ئابدا بە تەواوەتی هاوردەكردنی راگرتووە.

كیم یای كیونگ، پسپۆڕ لە پەیمانگای وزەی ئابووری كۆریای باشوور رایگەیاندووە، "ئاسایشی نیشتمانی كۆریای باشوور پشت بە ڕێككەوتنی سەربازی لەگەڵ ئەمەریكا دەبەستێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی بێ تەواوبوونی ماوەی دانوستانەكان لە نێوان هەردوو حكومەت هاوردەكردن كەمببێتەوە".
ه.م