رۆژی چوارشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

کوردستان

11/09/2018‌ 6682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامەو رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەرێم دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم پێشتر بڵاویكردبووەوە، لەمەودوا خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە بەڵكو مانگانە لەوادەی خۆیدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت.

5ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێكرد، یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە مووچەیان وەرگرت.
ه.م