توركیا: پڕۆگرامێكی مەودا مامناوەند لە كەرتی ئابووری رادەگەیەنین

جیهان

11/09/2018‌ 738 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند، لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا پڕۆگرامێكی مەودا مامناوەند لە بارەی بەرهەمهێنانی ئابووری و هاوسەنگی لە توركیا رادەگەیەنرێت.

ئیبراهیم كاڵن لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، "لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا پڕۆگرامێكی مەودا مامناوەند رادەگەیەنرێت، لە بارەی بەرهەمهێنانی ئابووری و هاوسەنگی، نەخشە ڕێگایەكی گرنگ پێكدەهێنرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، "لە بارەی ئابووریی توركیاوە كەشی ترس لە ئارادا نییە، ئەم دۆخی بەرزو نزمییەش كە دەبینرێت، لە ماوەیەكی كەمدا تێدەپەڕێنرێت".

ئەو وتانەی ئیبراهیم كاڵن لەكاتێكدایە بەهای دراوی توركیا (لیرە) بەرێژەیەكی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی دابەزینی تۆماركردووە، ئەوەش دوای سەپاندنی سزای باج بەسەر بەرهەمی هاوردەكراوی توركیا بۆ ناو ئەمەریكا.
ه.م