شارپرێس:
منداڵانی ئەڵمانیاخۆپیشاندانیان دژ بەدایک و باوکیان
ئەنجامدا بەھۆی بەکارھێنانی زۆری مۆبایلەوە.
ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢٠١٨⁄٩⁄٨ سەرەتا لەشاری ھامبۆرگ
و پاشان لەشارەکانی تر ،خۆپیشاندانێکی کەم وێنە لەلایەن منداڵانەوە ڕێکخرا.
لەو خۆپیشاندانەدا کەچەندین منداڵ ناڕەزای خۆیان بەوتی
دروشم و ھەڵگرتنی لافیتە دژ بە دایک و باوکان دەربڕی لەسە زۆر بەکارھێنانی مۆبایل
و پێ نەبەخشینی کاتی تەواو بەمناڵەکان و یاری نەکردن لەگەڵیان .
منداڵانی خۆپیشاندەر دروشمی : (یاری لەگەڵ من بکە ،
نەک لەگەڵ مۆبایلەکەت) یان بەرزکردبووەوە.
منداڵان لەو ڕێپێوانەدا ھاواریان دەکرد:( ئێمە لێرەین
، ھاوار ئەکەین ، چونکە ئێوە ھەرتەماشای مۆبایلەکانتان ئەکەن).
منداڵەکان ئامانجیان لەم کارە گرنگیپێدان و کات تەرخانکردن
و یاریکردن و خۆشبەختکردنیانە لەلایەن دایکان و باوکانەوە.
هـ ـ ر