یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا یەکسان بون

وەرزش

12/09/2018‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە یارییەکی دۆستانەدا هەردوو هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.


لە درێژەى یارییە دۆستانەکان هەڵبژاردەى ئەرجەنتین لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی هەڵبژاردەى کۆڵۆمبیا بوەوە.

ئەرجەنتین پاش کرانە دەرەوەى لە مۆندیال سامپاولی راهێنەری دورخستەوەوە ئێستا بەشێوەیەکی کاتی سکالۆنی سەرپەرشتی دەکات.

لە یەکەم یاریی دۆستانەدا ئەرجەنتین لە گواتیمالای بردەوەو لەدوەم یاریدا سەرەراى ئەوەى پێکهاتەکە هەموی یاریزانی لاو بوو بەڵام بە بێ گۆڵ لەگەڵ کۆلۆمبیا یەکسان بوون


هـ ـ ر