شارپرێس:
لە یارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەى بەرازیل بەپێنج گۆڵی بێ
بەرامبەر لە هەڵبژاردەى سلڤادۆری بردەوە.
لە درێژەى یارییە دۆستانەکان هەڵبژاردەى بەرازیل لەدەرەوەى
یاریگاى خۆی روبەروی سلڤادۆر بوەوە.
بەرازیل بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر
یارییەکەى بردەوە.
نەیمار و کۆتینیۆ و کۆریا یەکی گۆڵێکیان کرد و ریچارلیسۆنیش دوو
گۆڵی بۆ بەرازیل کرد.
بەوەش هەڵبژاردەى بەرازیل دووەم بردنەوەى بەدەستهێنا پاش ئەوەى
لە مۆندیالی 2018 لە قۆناغی هەشت لەسەر دەستی بەلجیکا کرانە دەرەوە
هـ ـ ر