مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت

کوردستان

12/09/2018‌ 1197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایگەیاند، یەكشەممەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، بە شارپرێس-ی راگەیاند، یەكشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارایی دەست بەداشكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم پێشتر بڵاویكردبووەوە، لەمەودوا خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە بەڵكو مانگانە لەوادەی خۆیدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت.

5ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێكرد، یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە مووچەیان وەرگرت.
ه.م