ڤیدیۆ.. بێژەرێك خراپترین هەواڵ لەژیانیدا دەخوێنێتەوە

جیهان

13/09/2018‌ 3100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بێژەرێكی ئەمریكی، لەپەخشی راستەوخۆدا خراپترین هەواڵی لەژیانی خوێندەوە، ئەوەش هەواڵی مردنی كچەكەی بوو.

ئەو بێژەرە ئەمریكییە لەپەخشی راستەوخۆ هەواڵی مردنی كچەكەی خوێندووەتەوە، كە بەهۆی هۆگربوونی بەمادەی هۆشبەرەوە تووشی نەخۆشی بووەو دواتر گیانی لەدەستداوە.

ئەو بێژەرە ناوی ئەنگێلا كینكی بووەو لەكەناڵی KELO — TV كاری كردووەو لەسەر داوای خۆی هەواڵەكەی خوێندووەتەوە، ئەوەش بۆ نیشاندانی مەترسییەكانی مادەی هۆشبەر لەسەر مرۆڤ.

لەدوای خوێندنەوەی هەواڵەكەش كینكی راستەوخۆ گەڕاوەتەوە بۆ بەدەمەچوونی تەرمی منداڵەكەی، كە هەر لەهەواڵەكە خۆشەویستی خۆی بۆ دەربڕی.

هـ ـ ح