دەستدرێژی سێكسی بەرێوەبەری جێبەجێكاری "سی. بی. ئێس" ناچار بەكشانەوە دەكات

جیهان

13/09/2018‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕی "سی. بی. ئێس" رایگەیاند، بەرێوەبەری جێبەجێكاری لیسلی مۆنفیز دەستی لەكاركێشاوەتەوە، ئەوەش بەهۆی تۆمەتباركردنی بە دەستدرێژی سێكسی.

لەبەرانبەر دەستلەكاركێشانەوەی ئەو بەرپرسەی تۆڕەكە، دەستەی بەرێوەبەری جۆ ئیانێلویان لەپۆستی بەرێوەبەری گشتی دانا.

ئەو بەرێوەبەرە پێشووی تۆڕەكە دوای ئەوەی لەلایەن شەش كچ لەدەزگاكەی سكاڵای لەسەر تۆماركرا، بەوەی دەستدرێژی ئەنجامداوە، بۆیە بەناچاری دەستی لەكاركێشایەوە.

لەدوای سكاڵاكەش دەست بەلێكۆڵینەوە لە مۆنفیز كراوەو بڕیارە تۆڕی (سی. بی. ئێس) وردەكاری رووداوەكان ئاشكرابكات.

هـ ـ ح