"ژنی ئاڵتوونی" پۆستێك لەحكومەتی زیمبابۆی وەردەگرێت

جیهان

13/09/2018‌ 1396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامرسۆن منانگاگۆی سەرۆكی زیمبابۆی بڕیاریدا بەدامەزراندنی مەلەوانی بەناوبانگی وڵاتەكەی كیرستی كۆفنتری، ئەوەش بەپلەی وەزیر.

رۆژنامەی "تایمز"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە كۆفنتری یەكەم كەسە لە زیمبابۆی مەدالیای ئاڵتوونی وەرگرتووە لەیارییەكانی ئۆڵۆمپیاد، بەو هۆیەشەوە نازناوی "ژنی ئاڵتوونی" وەرگرتووە.

كۆفنتری یەكەم جار لەیارییەكانی ئۆڵۆمپیادی سیدنی، بەشداریكردو دوای چەند ساڵێك بەردەوامی لەئۆڵۆمپیادی ئەسینا مەدالیای ئاڵتوونی وەرگرت.

ئەو ژنە ئێستا پۆستی وەزارەتی گەنجان‌و وەرزش‌و هونەری وەرگرتووە، كە دووەم ژنە لەو وڵاتە پۆستێكی وا باڵا وەربگرێت.

هـ ـ ح