دانیشتوانی گوندێكی سویسرا رەتیانكردووەتەوە بێ‌ كاركردن پارە لەحكومەت وەربگرن

جیهان

13/09/2018‌ 1358 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانیشتوانی گوندی "راینا"ی سویسری، كە دەكەوێتە سەر سنووری ئەڵمانیا رەتیانكردووەتەوە، كە بەبێ‌ كاركردن پارە لەحكومەت وەربگرن.

دانیشتوانی ئەو گوندە بەزیاتر لەرێژەی 50% دەنگیان بەدژی ئەو پرۆژەیە داوە، كە تێدا باسی لەو بڕە پارەیە كردووە، حكومەت مانگانە دەیداتە دانیشتوانی ئەو گوندە.

بەپێی ناوەڕۆكی پرۆژەكە دانیشتوانی ئەو گوندە، كە 1500 كەسن، مانگانە 2500 فرانك سویسری وەردەگرن، كە دەكاتە (2700 دۆلار) .

پارەكە وەك شۆشیال دەدرێت بەدانیشتوانی گوندەكە، بەڵام ئەوان رەتیانكردووەتەوەو جەختیان كردووەتەوە لەبەرانبەر كار نەبێت، پارە وەرناگرن.

هـ ـ ح