"زە نان" دەبێتە بەهێزترین فیلمی ترسناكی 2018

هەمەڕەنگ

13/09/2018‌ 358 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیلمی "زە نان"ی یەكێكە لەفیلمە ترسناكەكان ، كە لەئێستادا لەسینەماكانی ئەمریكا نمایش دەكرێت.

لەدوای دەستپێكردنی نمایشی فیلمەكە لەسینەماكانی ئەمریكا "زە نان" پێشوازییەكی زۆری لێكراوەو ئەگەر هەیە ببێتە باشترین فیلمی ساڵی 2018.

ئەو فیلمە ئێستا پێش فیلمەكانی "زە كۆنجۆرینگ" لەبەرهەمهێنانی كۆمپانیای "وارنەر برازرز"ە، هەروەها پێش فیلمی "ئاد ولۆرین وارین".

داهاتی هەفتەی یەكەمی نمایشی فیلمەكە گەیشتووەتە 53.5 ملیۆن دۆلارو داهاتی هەفتەی دووەمیشی گەیشتووەتە 77.5 ملیۆن دۆلار، كە ئەوە رێژیەكی بەرزە.

چیرۆكی فیلمی "زە نان"، باس لەژیانی قەشەكان دەكات، كە كاهینێك دەیەوێت لە ڤاتیكانەوە بچێت بۆ رۆمانیا، كە چەندین دیمەنی ترسناك لەفیلمەكەدا هەیە.

هـ ـ ح