پیاوێك دەیەوێت بەرێگەیەكی سەیر ژمارەیەكی پێوانەیی كتێبی گینس بشكێنێت

جیهان

13/09/2018‌ 791 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوێكی سعودی دەیەوێت بەرێگەیەكی سەیر ئەو ژمارەیەكی پێوانەیی بشكێنێت، كە لەكتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆماركراوە.

ئەو پیاوە بەنیازە بە كۆكردنەوەی هەنگ لەجەستەی بەزیاتر لەرێژەی 100 كیلۆگرام ئەو ژمارە پێوانەیی بشكێنێت، كە لەكتێی گینس تۆماركردووە.

ئەو ژمارەیەی پێشتر تۆماركراوە ، كە سێك بووە، 63.7 كیلۆگران هەنگی لەجەستەی ئاڵاندووەو ئەوە گەورەترین ژمارەیە تائێستا تۆماركرابێت.

ئەو كەسە سعودییە ناوی زهێر ئەمین فەتانی بووەو ئەندامی ئەنجوومەنی هەنگوانانی شاری مەككەیە لەو وڵاتەو ماوەی 30 ساڵە كاری هەنگەوانی دەكات.


ئەمین فەتانی لەهەوڵەكەیدا ژمارەیەكی زۆر هەنگی لەجەستەی ئاڵاندووەو لەهەنگاوی یەكەمیشدا سەركەوتوو بووە لەهەوڵەكەی‌و ئێستا دەیەوێت ناوی بچێتە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.