سەرچاوەیەك رەتیكردەوە میت پلانداڕێژەری هێرشەكەی رەیحانڵی دەستگیركردبێت

جیهان

13/09/2018‌ 495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 سەرۆكایەتی دەزگای هەواڵگری توركیا (MIT) رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە شاری لازقییەی سوریا، یوسف نازیك-یان دەستگیركردووە، بەڵام سەرچاوەیەكی سوری ئەو دەنگۆیانەی رەتیكردەوە.

یوسف نازیك لەمیانی هێرشەكەی ساڵی 2013 لەرەیحانڵی پەیوەندی لەگەڵ هەواڵگری سوریا هەبووە و توركیا تۆمەتی ئەنجامدەرانی هێرشەكەی ئاڕاستە كردووە، كە بەقسەی سەرچاوەكە هەواڵگیری توركیا هیچ ئۆپەراسیۆنێكی لە لازقییە ئەنجامنەداوەو ناوبراو دەستگیرنەكراوە.

پێشتر ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركی بڵاویكردەوە،  (MİT) لەئۆپەراسیۆنێكدا لە شاری لازقییەی سوریا، یوسف نازیك-ی دەستگیركردووە و بردوویەتییە توركیا، كە سەرچاوەكە جەختیكردووەتەوە، ناوبراو نە دەستگیركراوەو نە براوەتە توركیا.

یوسف نازیك ، لەلیستی شین-ی داواكراوانی تیرۆری توركیادایە، گوایە دوای دەستگیركردنی لە ئۆپەراسیۆنی كارمەندانی میتدا بەرێگای ئەمنیدا بردراوەتە توركیا و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێكردووە.

هـ ـ ح