دادگایەكی ئێران جێگرێكی ئەحمەدی نەژاد بە 6 ساڵ زیندانی دەكات

جیهان

13/09/2018‌ 400 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگایەكی ئێرانی بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ئەسفەندیار رەحیم مەشائی دەركرد، كە لەسەردەمی كابینەی ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران جێگری سەرۆك كۆمار بوو.

ئەسفەندیار رەحیم مەشائی تۆمەتباربوو بەوەی لەناوخۆی ئێران‌و لەدەرەوەش لەدژی دەوڵەت كاری كردووە، بۆیە دادگا بڕیاریداوە بەزیندانیكردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ.

دادگای تاوانەكانی تاران لە 17 ئازاری رابردوو ئەو جێگرەی ئەحمەدی نەژادی تۆمەتباركردو ئێستا تۆمەتەكانی بەتەواوی لەسەر ساخبووەتەوە.

دادگا لەرێگەی بەیاننامەیەكەوە بەفەرمی سزادانی ئەسفەندیار رەحیم نەشائی راگەیاندو لەدوای دەچوونی بڕیارەكەش سزاكەی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەسفەندیار لەساڵی 2009 پۆستی جێگری سەرۆك كۆماری ئێرانی وەرگرت، ئەوەش لەخولی دووەمی سەرۆكایەتی نەژاد.

هـ ـ ح