ئەنتەر بەهێزە.. زانێتی هۆشداری دەداتە بەرشەلۆنەو تۆتنهام

وەرزش

13/09/2018‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خافێر زانێتی ئەرجەنتینی‌و جێگری سەرۆكی یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی باسی لەبەهێزی یانەكەی كردو لەو بارەشەوە هۆشداریدایە یانەی بەرشەلۆنەو تۆتنهام.

خافێر زانێتی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، یانەی ئەنتەر میلان یانەیەكی بەهێزەو دەتوانێت بەو بەهێزییەش كێبڕكێی بردنەوەی نازناوە ناوخۆیی‌و ئەوروپییەكان بكات.

جێگری سەرۆكی ئەنتەرمیلان راشیگەیاند، دەتوانن بەسەر یانەی بەرشەلۆنەو تۆتنهام سەركەوتوو بن، لەخولی یانە پاڵەوانەكان، كە لەیەك كۆمەڵە یاری دەكەن‌و بۆ ئەوەش دەبێت ئاگاداری خۆیان بن.

زانێتی ئەوەشی راگەیاندووە، كە شانازی بە گەورەیی یانەی ئەنتەرمیلانەوە دەكەن‌و هەوڵیش بۆ هێشتنەوەی گەورەیی یانەكە دەدەن، بەتایبەتی لەمساڵدا بۆ ئەوەی ركابەرییەكی باشی بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان بكەن.

ئەنتەرمیلان لەگروپی دووەم لەقۆناغی كۆمەڵەكان لەبەرانبەر یانەكانی بەرشەلۆنەو ئایدهۆڤن‌و تۆتنهام یاری دەكات، كە بەهێزترین گروپی خولی یانە پاڵەوانەكانە لەم وەرزە.

هـ ـ ح