بۆگبا بەرەو ئیسپانیا دەچێت

وەرزش

13/09/2018‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی روو لەخولی ئیسپانی دەكات.

رۆژنامەی میرۆر بڵاویكردەوە، كە مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری كارەكانی پۆڵ بۆگبا هەموو كارەكانی چوونی ئەو یاریزانەی بۆ ئیسپانیا تەواو كردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، تەنیا یەك وەرز لەبەردەم پۆڵ بۆگبا ماوەو دوای سێ‌ ساڵ لەوەرزی داهاتوو روو لەخولی ئیسپانی دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە میدیاكان باس لەوە دەكەن، كە لەوەرزی گواستنەوەی داهاتوو پۆڵ بۆگبا روو لەیانەی بەرشەلۆنە دەكات‌و لەو یانە كەتەلۆنییە درێژە بەیاریكردنی دەكات.

هـ ـ ح