ریاڵ مەدرید رێگەی بەڤاران نەداوە هاوشێوەی رۆناڵدۆ لەیانەكە بڕوات

وەرزش

13/09/2018‌ 153 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید رازی نەبووە بەرۆشتنی رافائیل ڤارانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی بۆ یانەی مانچستەر یونایتید.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، كە لەم هاوینە یانەی مانچستەر یونایتید هەوڵی كڕینی رافایال ڤارانی داوە، بەڵام ریاڵ مەدرید رەتیكردووەتەوە بیفرۆشێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی مانچستەر ئامادە بووە لەكڕینی ئەو یاریزانە 112 ملیۆن یۆرۆ خەرج بكات، بەڵام یانە مەدریدییەكە سووربووە لەسەر مانەوەی یاریزانەكەی.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەم هاوینە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە بەگرێبەستێكی 105 ملیۆن یۆرۆ رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد.

هـ ـ ح

بەپەلە