پۆڤانتۆس گرێبەستی خزێرە نوێدەكاتەوە

وەرزش

13/09/2018‌ 166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سامی خزێرەی ئەڵمانی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس رایگەیاند، گرێبەستی یاریكردنی لەگەڵ یانەكەی نوێكردووەتەوە.

سامی خزێرە راشیگەیاند، كە گرێبەستەكەی بەرێككەوتنی هەردوولا، تا ساڵی 2021 لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس نوێكردووەتەوە.

خزێرە تەمەنی 31 ساڵەو بەم دوایانە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، كە بەو هۆیەشەوە یانەی یۆڤانتۆس گرێبەستەكەی لەگەڵ نوێكردووەتەوە.

ئەو یاریزانە لەساڵی 2015 رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد، كە خۆشحاڵی خۆی بەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی خانمە پیرەكە راگەیاندووە.

هـ ـ ح