وێنە.. دیزاینی نوێی درێسی یانەی بەرەشلۆنە بۆ وەرزی 2019-2020

وەرزش

13/09/2018‌ 389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "نایكی"ی تایبەت بە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی وەرزشی، دیزاینی نوێی درێسی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ وەرزی 2019-2020 ئامادەكردووە.

پێگەی "footy headlines" وەرزشی چەند وێنەیەكی ئەو دیزاینە نوێیەی بڵاوكردووەتەوە، كە لۆگی یانەی بەرشەلۆنەی لەسەرەو لەلایەن كۆمپانیای "نایكی" دروستكردووە.

دیزاینە نوێیەكەی درێسی یانەی بەرشەلۆنە بەبۆنەی 20 ساڵەی گرێبەستی یانە كەتەلۆنییەكەو كۆمپانیا ئەمریكییەكە ئامادەكردووەو بڕیارە لەو بەروارەش بەفەرمی بڵاوبكرێتەوە.

دیزاینە نوێیەكەی كۆمپانیای "نایكی" بۆ درێسی یانەی بەرشەلۆنە لەشێوەی ئەو دیزانە دەچێت، كە یاریزانانی بەرشەلۆنە لەساڵی 1999 بەكارهێنراوە.