یارییەكی بەرشەلۆنە لەخولی ئیسپانی لەئەمریكا ئەنجامدەدرێت

وەرزش

13/09/2018‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رابیتەی خولی ئیسپانی لەو بڕیارە نزیكبووەتەوە، بۆ ئەوەی یارییەكی یانەی بەرشەلۆنەی خاوەن نازناوی خولی ئیسپانی لەمساڵدا بباتە ئەمریكاو لەو وڵاتە ئەنجامبدرێت.

رابیتەكە بڕیاریداوە یاری بەرشەلۆنەو جیبرۆنا بەرێتە وڵاتی ئەمریكاو لەیاریگایەكی ئەو وڵاتە بەرێوەبچێت، كە هەردوو یانەكەش بەوە رازی بوون.

یاری بەرشەلۆنەو جیرۆنا لە 26 ی كانونی دووەم لەیاریگای هارد رۆك لەشاری میامی ئەمریكا ئەنجامدەدرێت.

ئێستا داواكارییەكە ئاراستەی سەرۆكی هەردوو یانە ماریا بارتومیۆ و دیلڤی جیلی و خافێر تیباسی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا كراوەو بڕیارە بەم نزیكانەش كۆبوونەوە لەو بارەوە بكەن.

هـ ـ ح