میری قەتەر بە "كۆشكێكی فرۆكەیی" خەڵاتی ئەردۆغان دەكات

جیهان

13/09/2018‌ 2989 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا خەڵاتێكی لەمحەمەد بن تەمیمی میری قەتەر پێگەیشت، كە فڕۆكەیەكی تایبەتە.

ئەو فڕۆكە تایبەتەی محەمەد بن تەمیمی دووەم، لەشێوەی كۆشكێك دروستكراوەو لەبەرانبەر ئەوەدا پێشكەشی ئەردۆغانی كردووە، كە لەكاتی گەمارۆكانی سەر قەتەر توركیا هاوكاری وڵاتەكەی كردووە.

بەپێی پێگەی "Kokpit.aero"، محەمەد تەمیم وەك دەربڕینی خۆشەویستی فڕۆكەكەی پێشكەشی ئەردۆغان كردووە، كە لەجۆری بوینگ 8-747.

فڕۆكەكە 76 كورسی هەیەو حەوت ژووری نوستن‌و دوو هۆڵی پێشوازی تێدایەو نرخەكەی لە 400 ملیۆن دۆلار زیاترەو پێش سێ‌ ساڵ لەلایەن قەتەڕەوە كڕاوە.

هـ ـ ح

بەپەلە