وەزیری پلاندانان: 87% خێزانەكانی هەرێم داهاتی مانگانەیان زیاترە لە 1 ملیۆن دینار

کوردستان

13/09/2018‌ 12660 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی سندی وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان نزیكبووەتەوە لە شەش ملیۆن كەس‌و داهاتی مانگانەی خێزانەكانیشی ئاشكراكرد.

عەلی سندی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەشاری هەولێر راشیگەیاند، داهاتی 87%ی مانگانەی خێزانەكانی هەرێمی كوردستان زیاترە لەیەك ملیۆن دیناری عێراقی.

وەزیری پلاندانان ئەوەشی راگەیاند، ماوەی 30 ساڵە لەهەرێم هیچ سەرژمێرییەكی سەرتاسەری ئەنجامنەدراوە، بەڵام بەپێی ئامارەكان دانیشتوانی هەرێم ئێستا پێنج ملیۆن‌و 755 هەزار 43 كەسە.

عەلی سندی هەروەها رایگەیاند، 23% خەڵكی هەرێمی كوردستانیش، ئەو داهاتە مانگانەی هەیانە لەرێگەی كشتوكاڵەوە دەستیان دەكەوێت، كە ئەوەش رێژەیەكی بەرزە.

هـ ـ ح