شارپرێس:
پزیشكی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد، سێ هۆكار له‌پشت مانه‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه‌ن به گه‌نجی.
خوان كارلۆس هێرناندز پزیشكی پێشووی ڕیاڵ مه‌درید به‌ڕۆژنامه‌ی كالیچۆ مێركاتیۆی ڕاگه‌یاند، مانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ڕۆناڵدۆ به‌گه‌نجی بۆ سێ هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وانیش (ڕاهێنانی دروست، خواردنی ته‌ندروست‌و پشووی پێویست).
كارلۆس هێرناندز ڕاشیگه‌یاند، "جیاوازی ڕۆناڵدۆ و یاریزانانی دیكه ئه‌وه‌یه، كه ڕۆناڵدۆ هه‌رگیز ڕاناوه‌ستێت).
هاوینی ئه‌مساڵ ڕۆناڵدۆ له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه به‌به‌های 112 ملیۆن یۆرۆ ڕویكرده یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.
ر . ج