شارپرێس:
سه‌نگافوره له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م وڵات‌دا هات، كه به‌بێ ڤیزای پێشوه‌خت ده‌توانرێت گه‌شتی 166 وڵات به‌پاسپۆرته‌كه‌ی بكرێت، هاوكات پاسپۆرتی عێراقی له‌ڕیزبه‌ندی خراپترین جۆردایه.
به‌گوێره‌ی نوێترین ڕیزبه‌ندی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان كه پێگه‌ی پاسپۆرت ئیندێكس بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌نگافوره خاوه‌نی به‌هێزترین پاسپۆرته، كه ده‌توانرێت به‌بێ ڤیزای پێشوه‌شت گه‌شتی 166 وڵاتی پێبكرێت.
له‌پله‌ی دوه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌شدا پاسپۆرتی هه‌ریه‌كه له (ئه‌ڵمانیا، دانیمارك، سوید، فینله‌ندا، لۆكسه‌مبۆرگ، نه‌رویج، هۆڵه‌ندا، كۆریای باشور، ئه‌مریكا) دێت.
له‌پله‌ی سێیه‌میشدا پاسپۆرتی وڵاتانی (ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، یۆنان، پرتوگال، یابان، ئیرله‌ندا، كه‌نه‌دا) دێت، له‌پله‌ی چواره‌میشدا، (سویسرا، به‌لجیكا، نه‌مسا، هه‌نگاریا، به‌ریتانیا)ن.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی، پاسپۆرتی ئیمارات بوه به‌هێزترین پاسپۆرت، كه ده‌توانرێت به‌بێ ڤیزای پێشوه‌خت گه‌شتی 157 وڵاتی پێبكرێت، هاوكات عێراق له‌ڕیزبه‌ندی خراپترین جۆره‌كانی پاسپۆرتدایه له‌جیهاندا.
ڕ. ج