شارپرێس:
گۆڤاری فۆرین پۆڵسی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكدا باس له‌هێزی كورد ده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق‌و ده‌شڵێت، ئه‌مریكا باجی قوربانیدان به‌كورد ده‌دات.
گۆڤاری فۆرین پۆڵسی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی وتارێكی پیته‌ر گالبرێس باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌كرواتیا‌و نوسه‌ری كتێبی (كۆتایی عێراق)ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه گالبرێس له‌وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"ئه‌مریكا باجی ئه‌وه ده‌دات كه ساڵی ڕابردوو ڕێگه‌ی به‌حكومه‌تی عێراقدا هێرشبكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئاسمان‌و ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم دابخات".
به‌بۆچونی پیته‌ر گالبرێس، ئه‌مجاره ئه‌مریكا پێویستی به‌كورده، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت:"مانگی رابردوو ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌فه‌رمی داوای له‌مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كردووه كه پاڵپشتی له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی".
نوسه‌ر باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌مریكا كه له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ڕێگه‌ی به‌قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس دا هێز دژی كورد به‌كاربهێنێت، بۆیه ئێستا سه‌یر نییه كه كورد به‌ده‌م داواكه‌ی ئه‌مریكاوه نه‌چێت كه ده‌یه‌وێت كورد پالپشتی له‌عه‌بادی بكات.
له‌باره‌ی هێزی كورد له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گالبرێس ده‌ڵێت:"كورد توانیویه‌تی به‌شێك له‌سوننه‌كان بكاته هاوپه‌یمانی خۆی، به‌وه‌ش ئێستا كورسییه‌كانی هه‌ردوولا گه‌یشتوه‌ته نێوان 60 بۆ 90 كورسی، به‌وه‌ش بوونه‌ته هێزێكی كاریگه‌ر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق، به‌وه‌ش كورد‌و سوننه ده‌بنه پادشا دروستكه‌ری داهاتوو".
پیته‌ر گالبرێس پێشی وایه، ئێستا و پاش ئه‌و كێشانه‌ی ڕابردووی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا‌و بێده‌نگی ئه‌مریكا له‌ئاستیان، بارزانی چیتر متمانه‌ی به‌ئه‌مریكا نه‌ماوه.
گالبرێس قسه‌ی یه‌كێك له‌به‌رپرسه كورده‌كان ده‌گێڕێته‌وه، كه وتویه‌تی :"نوری مالكی بودجه‌ی بڕین، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی هێرشیكرده سه‌رمان".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی عه‌بادی بۆ مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌ئه‌گه‌ری پاڵپشتیكردنی ئه‌و دوو هێزه له‌ناوبراو، پیته‌ر گالبرێس ده‌ڵێت، "له‌كۆی داواكارییه‌كانی كورد كه بریتین له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئاینده‌ی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسیه‌وه، بودجه‌ی هه‌رێم، كێشه‌ی خاك‌و چه‌ندین داواكاری تر، عه‌بادی سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و ته‌نیا به‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ڕازیبووه".
ڕ . ج