شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسایه‌كه، بۆسزادانی ئه‌و لایه‌ن‌و گروپه عێراقیانه‌ی نزیكن له‌كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
له‌نێو ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا‌و به‌ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌كه (ده‌یڤید بێردیۆ، تید كروز‌و ماركۆ رۆبیۆ) پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده ده‌كرێت بۆ ڕاگرتنی هه‌ژموونی ئێران له‌عێراق، سزادانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی عێراق كه نزیكن له ڕژێمی ئێران.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا پاش ئه‌وه دێت كه به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، تا ئێستا نه‌توانراوه كابینه‌ی نوێ ڕابگه‌یه‌ندرێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه موشه‌كبارانكردنی ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌غدا كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای لێیه، وایكردووه ئه‌مریكا جدیتر بێت له‌سزادانی گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ئێران.
ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌مریكا هۆشداریدا له‌وه‌ی، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی توند و خێرای هه‌ر گروپێكی نزیك له‌ئێران ده‌ده‌نه‌وه، كه ببێته هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌مریكییه‌كان له‌عێراق.
ڕ . ج