یەکێتی ئەوروپا بانکی ناوەندی عێراقی لە لیستی سزاکانی دەرهێنا

عیراق

13/09/2018‌ 825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی ناوی بانکی ناوەندی عێراقی لە لیستی سزاکانیدا دەرهێنا.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە"یەكێتی ئەوروپا بە فەرمی دەرهێنانی بانکی ناوەندی عێراقی لە لیستی سزاکانی راگەیاند و لە رۆژنامەی فەرمیدا جەختى لەسەر هەڵکردنی سزا سەپێندراوه‌كان سەر بانکی ناوه‌ندى عێراق کرده‌وە".

بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاماژەی بەوەشداوە "بانەکەکەیان سیستم و پێوانە نێودەوڵەتییەکان پەیڕەو دەکات و ئەو هەنگاوەش بووەتە هۆی ڕودانی پێشکەوتنی گەورە لە باشترکردنی کارەکانیان و پەیوەندییەکانیان".

 

بانکی ناوەندی عێراق ئەوەشی وتوە "بۆ لەمەودوا بەپێی ئەم گۆڕانکارییانە رێگا بە بانکەکانی جیهان دەدرێت مامەڵە لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراقی بکه‌ن کە بووه‌تە جێی متمانە لەلایەن دامودەزگاکانی نێودەوڵەتی و ئەوروپی".

هـ ـ ر