مۆرینۆ داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە دەستبەرداری ئەنتۆنی مارتیاڵیی

وەرزش

13/09/2018‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مۆرینیۆ جارێکى تر داواى لە یانەکەى کردووە دەستبەردارى ئەنتۆنى مارتیاڵى هێرشبەرى یانەکە بن.


راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوەشدا خۆسێ مۆرینیۆى راهێنەرى مانچستەر یونایتدى ئینگلزى دەیەوێت دەستبەردارى ئەنتۆنى مارتیاڵى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەکەى بێت، ئەمەش دواى چەندین کێشە کە لەم دواییانە کەوتووەتە نێوانیانەوە.


تۆڕى بى بى سى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، مۆرینیۆ دووبارە داواى رۆشتنى مارتیاڵى لە بەرپرسانى یانەکەى کردووە و یاریزانەکەش ئامادەیە پەیوەندى بە یەکێک لە یانەکانى خولى ئینگلتەراوە بکات و ئارسناڵ و تۆتنهامیش کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەى دەکەن.


مارتیاڵى ٢٢ ساڵ، لەم وەرزەدا بەشێوەیەکى سەرەکى بەشدارى لە یارییەکانى یانەکەى ناکات و پێشتریش داواى لە ئیدارەى یانەکەى کردبوو دەستبەرداریبن لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەدا، بەڵام ئەنجامنەدرا.
هـ ـ ر

بەپەلە