شارپرێس:
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی
ڕایگەیاندوە "له راپرسییه‌كدا زۆرینه‌ی هانده‌رانی یانه‌ی بارسا داوای
گواستنه‌وه‌ی ساوڵ نیگوێزی ئه‌ستێره‌ی لاوی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كه‌ن".
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا
راپرسییه‌كی ئه‌نجام داوه، كه تێیدا 74%ـی به‌شداربووان داوا له ئیداره‌ی
بارسێلۆنا ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو ساوڵ نیگوێزی یاریزانی
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بگوازنه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه "هانده‌ران
داوا له بارسا ده‌كه‌ن 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بده‌نه
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و راسته‌وخۆ ساوڵ نیگوێز به‌ره‌و كامپ نوو بگوازنه‌وه".
ساول نیگوێزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، سه‌ره‌تا له
تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید ده‌ستی به یاریكردن كرد، پاشان له 2018 بۆ
تیپی لاوانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گواسترایه‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2026
له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، نیگوێز له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ 208 یاری كردووه، 29 گۆڵ
و 15 ئاسیستی هه‌یه.
هـ ـ ر