گاریس بەیڵ بەباشترین یاریزانی مانگی ڕابردو هەڵبژێردرا

وەرزش

13/09/2018‌ 195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گاریس بەیڵى وێڵزى بە باشترین یاریزانى یانەى ریاڵ مەدرید بۆ مانگى ئابى رابردوو هەڵبژێردرا.


رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، گاریس بەیڵى هێرشبەرى ریاڵ مەدرید لە رێگەى دەنگدانى هاندەرانەوە، کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئەنجامدراوە، بە باشترین یاریزانى یانە مەدریدیەکە بۆ مانگى ئاب هەڵبژێردراوە.


بەپێى هەواڵى رۆژنامەکە، بەیڵ پێش راهێنان و ئامادەکاریەکانى یانەکەى بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەتلەتیک بلباو لە هەفتەى چوارەمى خولى ئیسپانیا، خەڵاتەکەى وەرگرتووە، کە بڕیارە ئەو یارییەش شەممە لە یاریگاى سان مامیس ئەنجامبدرێت.


بەیڵى ٢٩ ساڵ، لە مانگى رابردوودا لە سێ یاری لە جامى سوپەرى ئیسپانیا و دوو یارى خولى ئیسپانیادا دوو گۆڵى تۆمارکردووە و دوو گۆڵیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە.
هـ ـ ر