3 ئایفۆنی نوێ‌.. وادەی بڵاوكردنەوەی مۆبایلە نوێیەكانی ئەپڵ رادەگەیەنرێت

جیهان

14/09/2018‌ 929 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی، دروستكردنی چەند بەرهەمێكی نوێی راگەیاند، كە سێ‌ لەبەرهەمەكان مۆبایلی ئایفۆنن.

بەپێی پێگەی فەرمی كۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلەكانی "ئایفون ئێكس ئێس" و "ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس" لە 21ی ئەیلوول دەخاتە بازاڕەكانی جیهان، لەوانەش وڵاتانی عەرەبی وەك سعودییەو ئیمارات.

مۆبایلی نوێی "ئایفۆن ئێكس ئێس" شاشەكەی جۆری "ئۆلید"ەو قەبارەی 5.8 بۆسەو نرخەكەی 999 دۆلار دەبێت، هەروەها "ئایفۆن ئێكس ئاس ماكس" نرخەكەی 1099 دۆلارەو شاشەكەی "ئاولید"ە بەقەبارەی 6.5 بۆسە، هەروەها مۆبایلی "ئایفۆن ئێكس ئار" بەشاشەی "ئێل سی دی" بەقەبارەی 6.1 بۆسەو نرخەكەشی 749 دۆلارە.

هـ ـ ح