ژن یان پیاو.. كامیان زیاتر لە سەگەكان تێدەگەن؟

جیهان

14/09/2018‌ 619 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێی زانستی، وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە، كە ئایا ژن، یان پیاو زیاتر لەسەگەكان تێدەگەن.

پێگەی "رۆیاڵ سۆسیتی ساینس" توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوەو بەپێی توێژینەوەكە ژنان زیاتر لەپیاوان لەسەگەكان تێدەگەن.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، بەهۆی ئەوەی ئافرەتان لەماڵدا زیاتر هەڵسوكەوت لەگەڵ سەگەكان دەكەن، بۆیە ئاستی تێگەیشتیان لەو گیاندارە ماڵییە لەپیاوان زیاترە.

تێگەیشتنەكانی ژن بۆ سەگ لەو كاتانە دەبێت، كە سەگەكە هەست بە بێتاقەتی، یان تووڕەیی، یان برسێتی دەكات، كە دەتوانێت لە رێگەی تێگەیشتنەكانی كێشەكانی چارەسەر بكات.

لەتوێژینەوەكە 18 سەگی جۆراوجۆر بەشداری پێكراوەو ئەو كەسانەش لەتوێژینەوەكە بەشداربوون، ئاستی تێگەیشتیان بۆ سەگەكان خستووەتە روو.

هــ ـ ح