گواردیۆلا لەكوێوە دەستی پێكرد لەوێشەوە كۆتایی پێدەهێنێت

وەرزش

14/09/2018‌ 135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپاننی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی باسی ئەو یانەیەی كرد، دەیەوێت لەوێوە كۆتایی بەژیانی وەرزشی بهێنێت.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە دەیەوێت لەكوێوە دەستی بەكاری راهێنەرایەتی كردووە، هەر لەوێشەوە كۆتایی بەژیانی وەرزشی بهێنێت.

پیپ گواردیۆلا لەیانەی بەرشەلۆنەوە دەستی بەكاری راهێنەرایەتی كردو دواتر بووە راهێنەری یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی‌و ئێستاش راهێنەری مانچستەر سیتییە، كە بەقسەی خۆی بێت دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

گواردیۆلا تەمەنی 47 ساڵەو باسی كاتی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە كردووە، بەڵام جەختیكردووەتەوە، خۆشەویستی زۆری بۆ ئەو یانە كەتەلۆنییە هەیە.

گواردیۆلا تا ساڵی 2020 گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر ستی هەیەو دەبێت بابەندی گرێبەستەكەی بێت لەگەڵ یانەكەی ئێستای.

هـ ـ ح