فڕۆكەی "ئێف-35 بی"ی ئەمریكی بۆ هێرشی سەر سوریا ئامادەیە

جیهان

14/09/2018‌ 4101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا دەیەوێت بۆ هێرشی سەر سوریا فڕۆكەی جەنگی جۆری "ئێف-35 بی" Lightning II بەكاربهێنێت، كە بە "سوپەری یەكلاكەرەوە" ناسراوە.

پێگەی USNI News بڵاویكردەوە، ئیدارەی خزمەتگوزاری ئەمریكا تەواوی ئامادەكارییەكانی كردووە، بۆ بەكارهێنانی ئەو جۆرە فڕۆكەیە لەهێرش بۆ سەر سوریا، ئەگەر بێت‌و شەڕەكە رووبدات، كە فڕۆكەیەكی نوێی ئەمریكییە.

فڕۆكەی "ئێف-35 بی" تائێستا لەهیچ هێرشێك بەكارنەهێنراوەو ئەگەر لەم شەڕە بەكارهێنرا، دەبێتە یەكەم بەكارهێنانی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە ئەمریكا هەڕەشەی ئەوە دەكات، ئەگەر لەهێرشەكانی سەر ئیدلیب چەكی كیمیایی لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەد بەكاربهێنرێت، ئەوە هێرش دەكاتە سەر دەسەڵاتی سوریا.

هـ ـ ح