جەخت لەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان دەكرێتەوە

کوردستان

14/09/2018‌ 685 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی ئەمریكی جەختی لەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و سوریا كردەوە.

رۆژنامەی "ستراتیژیك كلتری"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە هەرچەندە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا پێشتر بیرۆكەی كشانەوەی هێزی وڵاتەكەی لەسوریا هەبوو، بەڵام ئێستا لەو بیرۆكەیە پاشەكشەی كردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەهۆی كشانەوەی دۆناڵد ترامپ لەبیرۆكەكەی ، بڕیاری داوە هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا بمێننەوەو جارێك نەكشێنەوە.

هاوكات رۆژنامەكە باسی لەوە كردووە، كە لەچوارچێوەی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان، هێزێكی تری رەوانەی بنكەی تەنەف لەرۆژئاوای ئەو وڵاتە كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە