هەڵوێستێكی نەوشیروان مستەفا لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ناو یەكێتی بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

14/09/2018‌ 16254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار عومەر عەلی، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستێكی نەوشیروان مستەفای رێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەكەی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ناو یەكێتی ئاشكرادەكات.

هۆشیار عومەر عەلی، لەمیانی نووسینێك بڵاویكردەوە، "ساڵی ۲٠۱۳ لەگەڵ چەند هاوڕێیەك سەردانی باوكی شەهید بیلال-مان كرد لە ماڵی خۆیان لەكەلار، لەگفتوگۆكاندا وت: رۆژێك سەردانی كاك نەوشیروان-م كرد لەماڵەوە لەسلێمانی، دەستم خستە سەر بشتوێنەكەی و بەكاك نەوشیروانم وت هەرگیز ئەم رێگە بەر نەدەی، ئامان سەد ئامان."

ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان دەشڵێت: "ئەو كات جار بەجار هەندێك كەس دەیانوت نەوشیروان مستەفا ئەمین لەسەر دەسەڵات یەكێتی جێهێشتووەو دەگەڕێتەوە ناو یەكێتی".

بەقسەی هۆشیار عومەر "باوكی شەهید بیلال وتی لە وەڵامدا كاك نەوشیروان وتی: باوكی شەهید بیلال، ئەم حیزبانە هاتنە ماڵەكەم، كە بزووتنەوەی گۆڕان دروست نەكەین، ئامادەبوون ژورەكانی ئەم خانووەم بۆ پڕ بكەن لە دۆلار و ئاڵتون، بەڵام من بۆ هەموو سەروەت و سامانی دنیا ناگەڕێمەوە بۆ دواوە، دڵنیابن باوكی شەهید بیلال."

گۆڕانەوەی ئەم هەڵوێستەی نەوشیروان مستەفا لەكاتێكدایە، كە هەوڵێكی یەكێتی بۆ گێڕانەوەی چەند سەركردەیەكی لەئارادایە لەوانە بەرهەم ساڵح، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح