گواردیۆلا هەڵوێستی لەسەر وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەرجەنتین رادەگەیەنێت

وەرزش

14/09/2018‌ 93 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی رایگەیاند، خواستی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەك، بەبێ‌ ئەوەی ناوی هیچ هەڵبژاردەیەك بهێنێت.

گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی لەبارەی ئەگەری وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین راشیگەیاند، ئەرجەنتین بەلای منەوە ئەو هەڵبژاردەیە نییە، كە حەز بەراهێنەرایەتی بكەم.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو، كە پیپ گواردیۆلا دەبێتە راهێنەری ئەرجەنتین، بەڵام هەرزوو ناوبراو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە.

هۆكاری هێنانی ناوە گواردیۆلا بۆ راهێنەرایەتی ئەرجەنتین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ساڵانێك پیپ راهێنەری لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بوو.

هـ ـ ح